هاوپه‌یمانیی نه‌سر داوا ده‌کات بڕیاره‌که‌ی عه‌بدولمه‌هدی له‌باره‌ی حه‌شدی شه‌عبی، پێشمه‌رگه‌ش بگرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هاوپه‌یمانیی نه‌سر به‌ سه‌رۆکایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی پشتیوانی له‌ بڕیاره‌کانی عادل عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کان ده‌کات له‌باره‌ی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ و داواش ده‌کات هه‌مان بڕیار بۆ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ ده‌ربچێت و ڕێکبخرێن.

کوردپرێس:

هاوپه‌یمانیی نه‌سر له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاند که‌ کابینه‌ی پێشوو له ڕێگه‌ی لیژنه‌یێکی تایبه‌تمه‌نده‌وه‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ 7-3-2018دا فه‌رمانی دیوانی ژماره‌ 57ی ده‌رکرد له‌باره‌ی چۆنییه‌تیی ڕێکخستنی حه‌شدی شه‌عبی له‌ چوارچێوه‌ی په‌یکه‌ری ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان و له‌ ماوه‌ی حکوومه‌تی ڕابردوودا ده‌ست کرا به‌ جێبه‌جێ کردنی ئه‌و ڕێکخستن و په‌یڕه‌وه‌ و جیاکردنه‌وه‌ی لایه‌نی سیاسی له‌ دامه‌زراوه‌ی حه‌شدی شه‌عبیدا.

هاوپه‌یمانیی نه‌سر پشتیوانی له‌ ڕێوشوێنه‌کانی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌کات و داواش ده‌کات به‌ هه‌مان شێوه‌ فه‌رمان و ڕێنمایی ده‌ربکات بۆ ڕێکخستنی دامه‌زراوه‌ی پێشمه‌رگه‌ و بوونی هه‌موو هێزێکی سه‌ربازی و نیمچه‌سه‌ربازیی دیکه‌.

هاوپه‌یمانیی نه‌سر جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ که‌ یه‌کێتی و سه‌قامگیریی وڵات پێویستی به‌ یه‌ک هێز و یه‌ک ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌کانی هه‌یه‌، هه‌ڵاوێردنی هه‌ر هێزێک له‌ ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێکخستنه‌ و کۆنترۆڵ و ئاراسته‌ی حکومی ده‌بێته‌ هۆی ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی دابه‌شبوونی ده‌سه‌ڵاته‌کانی ده‌وڵه‌ت و له‌ده‌ستدانی شکۆ و سه‌روه‌رییه‌که‌ی.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64718

Your Comment

You are replying to: .
captcha