کوردپرێس:
هێزەکانی کوردی سووریا هاوکات کە پشتگریی دەرەکییان لەگەڵ بوو لە شەڕی دژبەداعشدا توانییان ژمارەیێک کۆنە سەربازی وڵاتانی ئەورووپی بهێننە ڕیزەکانی خۆیانەوە. هەر بەو بۆنەیەشەوە 2014 بۆ 2018 سەدان کەن لە ئەرووپا و ئەمریکاوە هاتنە ڕیزی شەڕڤانانی کوردەوە و بە دەیان کەسیشیان لە شەڕی دژبە داعشدا گیانیان بەخت کرد.
گۆڤاری فۆرین پۆڵسی لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی لە ماوەی 5 ساڵی شەڕدا لانی کەم 30 ئەندامی ئەورووپیی هەسەدە گیانی خۆیانیان لە دەست داوە.
فۆرین پۆڵسی ئەوەشی گوتووە ئێستا شەڕی داعش کۆتایی هاتووە و کاتی ئەوەیە هێزە بیانییەکانی هەسەدە بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان بەڵام گەڕانەوەیان سەرەتای دەردیسەریی نوێیە چوونکە ئەگەر بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان دادگایی دەکرێن.
هەر بە پێی ئەو ڕاپۆرتە لانی کەم چوار وڵاتی دانمارک و ئیتاڵیا و بەریتانیا و سپانیا ئەو هاووڵاتییانەی خۆیان دادگایی کردووە کە چوونەتە ڕیزەکانی هەسەدەوە. تەنانەت هەندێکیان سزاش دراون.
Your Comment