کوردپرێس:
حسێن ئەحمەد قادر، بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان رایگەیاندووە: لەهەنگاوێكی نوێدا كارئاسانییان كردووە و هاوڵاتیان دەتوانن لەڕێگەی پەروێزخانەوە بە ئۆتۆمبێلی خۆیان هاتووچۆی كۆماری ئیسلامی ئێران بكەن.
حسێن ئەحمەد لەبارەی چۆنێتی گەشتكردنەكەوە بە ئۆتۆمبێلی كەسی باسی لەوە كردووە، هاوڵاتی لەڕێگەی كۆنسووڵخانەی وڵاتی ئێرانەوە مامەڵەی چونە ئەو وڵاتە دەست پێدەكات، بەو مەرجەی ئۆتۆمبێلەكەی بەناوی خۆیەوە بێت.
روونیشی كردەوە، سێجۆر دەفتەر بۆ چونە ئێران بەردەستەو هاوڵاتیان سەرپشكن لەهەڵبژاردنی هەریەكێك لەو دەفتەرانە كە بڕی پارەی وەرگیراو لە بەرامبەر ئەو دەفتەرانەدا لە 40 هەزار دیناری عێراقیەوە دەستپێدەكات بۆ مانگێك و زیاتر لە مانگێك مانەوە لە وڵاتی ئیران شێوازی دەفتەرەكە و بڕی پارەكەش دەگۆڕدرێت.
جەخت لەوەشكراوەتەوە، جگە لە پارەی دەفتەری گەشتكردن، هیچ پارەیێكی دیكە وەرناگیرێت.
*لە ڕادیۆ نەوا وەرگیراوە
Your Comment