شا سەلمان و عەبدولمەهدی جەخت لە هەماهەنگیی نێوان بەغدا و ڕیاز دەکەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شای شانشینی سعوودیە پەیوەندیی تەلەفۆنی بە سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە کرد و لەبارەی هەماهەنگیی زیاتری نێوان هەردوو وڵات بۆ سەقامگیر کردنی نرخی نەوت گفتوگۆیان کرد.

کوردپرێس: نووسینگەی ڕاگەیاندنی عادل عەبدولکمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعوودیە، بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە کردووە و گەشەدان بە پێوەندییەکانی نێوان عێراق و سعوودیا و هەوڵدان بۆ سەقامگیر کردنی نرخی نەوت لە پێوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێ کراوە.

هەروەک ئەو میدیایانە باسیان کردووە، شا سەلمان و عادل عەبدولمەهدی تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ریاز و بەغدایان لە هەموو بوارەکان کردووە وجەختیان لە برایەتیی نایابی نێوان هەردوو گەلی سعوودی و عێراقی کردووەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 64699

Your Comment

You are replying to: .
captcha