بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاکان کاراچای، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر ڕایگەیاند: "کاتێک سەیری رابردوو دەکەین بۆمان دەردەکەوێت کە عێراق لەنێو لیستی ٥ وڵات دایە کە پێشەنگن لە هەناردەکرنی وڵاتەکەمان. هەندێک جار پلەی دووەم بەدەست دەهێنێت، هەندێک جاریش سێیەم و چوارەم و پێنجەم. هەمیشە لە ریزبەندەکەیە و دراوسێیێکی گرنگە بۆ ئێمە. بۆیە گرنگی بە بازرگانییمان دەدەین".
کاراچای وتیشی: لە ماوەکانی رابردوو عێراق لەنێو بارودۆخێکی زۆر سەخت تێپەڕی. بێگومان کاریگەری نەرێنی هەبوو لەسەر بازرگانی و ئابووری ئەو وڵاتە. ئاشکرایە کە ژێرخانی ناوچەکانی ژێردەستی داعش لە چ بارودۆخێکدایە. بەوه هۆیەوە بۆ ماوەیێکیش بێت بازرگانان و خاوەن کاران ناچاربوون کارەکانیان رابگرن. لە ئێستادا کەمبوونەوەی هەرەشەی داعش و دووبارە بنیاتنانەوەی ناوچەکان بووەتە هۆی دەەبارە گەڕانەوەی بازرگانان و خاوەن کاران و دەستپێکردنەوەی پرۆژەکان. ئێمە دەمەناوێت لەو چوارچێوەیەوە خاوەن کارانی تورک کارەکانیان رایی بکەن و پەیوەندییەکانیان لە عێراق بەهێز بکەن. لەگەڵ ئەوەشدا دەمانەوێت پشکی گەورەیان بەرکەوێت لە دووبارە بناتنانەوە.
کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر وتیشی: ئامانجی قەبارەی وەبەرهێنانمان ٢٠ ملیار دۆلارە. پشت بە خودا لەماوەی ئەم ساڵەدا دەگەین بەو ئاستە. ساڵی رابردوو قەبارەی وەبەرهێنان گەیشتە ٨.٣ ملیار دۆلار. چەند زوو بەو ئامانجە بگەین، ئەوەندە دەبێتە مایەی خۆشحاڵیمان. هیوامان وایە بگەین بە ژمارەی زۆر بەرزتر.
لەکۆتاییدا هاکان کاراچای لەبەرامبەر پرسیاری رێگری لە وەبەرهێنەرانی تورک لە هەرێمی کوردستانی عێراق وتی وەبەرهێنەرانی تورک بە شێوەیێکی گشتی بەهۆی کێشەی سیاسیی و داخرانی سنوورەکانەوە رووبەڕووی کێشە بوونەتەوە ئەمانە سەرجەمیان چارەسەر دەکرێن و توانای چارەسەرکانیان هەیە. لەبەرامبەردا دەبێت ئیدارەی خۆجێییش هاوکاری خاوەنکارانی تورک بدەن و هانیان بدەن بۆ کاری وەبەرهێنان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment