ئامادەین بۆ دەست پێکردنی گەشت لە نێوان سنە-سلێمانی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی گه‌شتی نێوان سنه‌ و سلێمانی ده‌دات و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی فڕكه‌خانه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یێنێت ئاماده‌ین بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌شته‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارێزگاری سنه‌ له‌كۆبونه‌وه‌یێكدا له‌گه‌ڵ كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ئێران_ئێر، داوای ده‌ستپێكردنی گه‌شتی نێوان سنه ‌و سلێمانی ده‌كات، له‌وباره‌یشه‌وه‌، دانا محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌SNNی راگه‌یاند: تائێستا به‌فه‌ڕمی له‌لایه‌ن پارێزگای سنه‌وه‌ داوای ده‌ستپێكردنی گه‌شتی نێوان سنه‌ و سلێمانیمان لێنه‌كراوه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر داوامان لێبكرێت وه‌ک فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانی ئاماده‌ین بۆ زیادكردنی ئه‌و گه‌شته‌ له‌گه‌ڵ شاری سنه‌، چوونكه‌ خزمه‌ت به‌هاوڵاتیان ده‌كات.

دانا محه‌مه‌د وتیشی: زیادكردنی گه‌شت له‌نێوان دوو شاردا ئاسان نییه ‌و پڕۆتۆكۆڵ و ڕێكارو یاسای خۆی هه‌یه‌، پێویستی به‌ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی و ئێرانییه‌ كه‌پێی ده‌وترێت پڕۆتۆكۆڵاتی نێوده‌وڵه‌تی.

به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی باسی له‌وه‌ش كرد، له‌ئێستادا له‌نێوان شاره‌كانی ئێران و سلێمانییدا، ته‌نها گه‌شتی نێوان تاران _سلێمانی هه‌یه‌ كه‌هه‌فته‌ی سێ ڕۆژ گه‌شت بۆ ئه‌و شاره‌ هه‌یه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 64694

Your Comment

You are replying to: .
captcha