ژمارەیێکی زۆر هێز و کەرەستەی سەربازی لە تورکیاوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ماڵپەڕی ڕۆژ نیووز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: ژمارەیێکی زۆر هێز و کەرەستەی سەربازی لە تورکیاوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە.

کوردپرێس: بەپێی زانیاریی سەرچاوە هەریمییەکان، کە دەستی ڕۆژنیوز کەوتووە ڕۆژی ٢٨ی ئەم مانگە ژمارەیێکی زۆر ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری سەربازی کە تێیاندا چەکی قورسیش هەیە و ژمارەیێکی زۆر سەرباز ڕەوانەی بارەگای سەربازیی گردی بێی سەربە بێگۆڤا لە زاخۆ کراون.

سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە هێلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکیا سەربازیان بردۆتە بنکەی سیرێ سەربە شیلادزێ لە ئامێدی.

ماڵپەڕەکە زیادی دەکات ڤیدیۆی جموجۆڵی هێلیکۆپتەرەکان لەلایەن هاوڵاتیانەوە تۆمارکراوە، بەپێی هەندێک سەرچاوە دەوڵەتی تورکیا هەوڵدەدات لەدژی پەکەکە هێرشێکی بەرفراوان دەستپێبکات، بۆیەش لە ڕێیی زەمینی و ئاسمانییەوە چەک و جبەخانە و سەرباز ڕەوانەی هەرێمەکە دەکات.

هەروەها ڕۆژنیووز لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا ڕایگەیاند کاراونێکی گەورەی سەربازیی دەوڵەتی تورکیا، بە ئازادیی بە ناوەندی شاری دهۆکدا دەڕوات، بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، ئەو کەرەستانە ڕەوانەی بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە سنووری دهۆک دەکرێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 64667

Your Comment

You are replying to: .
captcha