کوردپرێس:
موقەدەم ئەحمەد مستەفا بەرپرسی هەواڵگریی فەوجی یەك لە لیوای سێی پیادە بە رووداوی راگەیاند: "كاژێر یەکی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یەکشەمە 30ی حوزەیرانی 2019 به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو بە سێ کەسی دانیشتووانی گو‌ندی ئیسڵاحی سه‌ر به‌شارۆچكه‌ی گوڵاڵه، دووانیان به‌سه‌ختی برینداربوون و یه‌كێكیان ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا".
موقه‌ده‌م ئەحمەد مسته‌فا گوتیشی: "شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش لە كاژێر 20:30 خولەک هێرشیانكردەسەر هێزەكانی حەشدی شەعبی لە مەزاری باوە مەحموود و دووچەكدار لە دوورەوە كرانە ئامانج و برینداركران".
به‌رپرسی هه‌واڵگریی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند: "زانیاریی ورد هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی شه‌وی رابردوو هێرشیانكرده‌سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی، هه‌ر ئه‌وان بۆمبیان له‌سه‌ر رێگای گو‌ندی ئیسڵاح چاندووه و ئه‌مرۆ ته‌قییه‌وه".
Your Comment