به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاوه محه‌مه‌د نوێنه‌ری کوردی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: "به نووسرواێکی فه‌رمی و به ئیمزای 52 په‌رله‌مانتاره‌وه داوام له به‌ڕێز (محه‌مه‌د حه‌لبوسی) سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد که پرسی بۆردومانه‌کانی تورکیا و بوونی هێزه‌کانیان له‌سه‌ر خاکی عێراق بکرێته بابه‌تی گفتوگۆی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وش دا که داوا کراوه له‌و دانیشتنه‌دا عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیر و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی دیکه میوانداری بکرێن تا بگه‌ینه چاره‌سه‌رێکی ڕاسته‌قینه و جدی بۆ ئه‌و کێشه و پێشێلکارییه به‌رده‌وامانه‌ی سه‌روه‌ریی خاکی عێراق.
تا ئێستا هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق له ئاست بۆردومانی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا و گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی 9 هاووڵاتیی مه‌ده‌نی بێده‌نگن و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه به بێ سه‌رکۆنه کردنی هێرشه‌کان داوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌په‌له‌ی په‌که‌که و تورکیا له خاکه‌که‌ی کردووه.
له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه زێدان برادۆستی په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی کوردستان باسی له‌وه کرد که له 4 ساڵی ڕابردوودا بۆردومانه‌کانی تورکیا قوربانیبوونی 60 هاووڵاتیی هه‌رێمی کوردستانی لێکه‌وتۆته‌وه.
هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=56771
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment