کوردپرێس:
ئەندامانی شاندی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە دوای دیدارە فرەوانەكانی لە بەغدا، كە هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ڤاڵە فەرید سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانیشیان لەنێودا بوو، شەوی شەمە 29ی حوزەیران بەر لە كۆتاییهێنان بە گەشتە یەك ڕۆژیەكەیان، لە كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا ئاماژەیان بەوە دا كە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پشتیوانیی جێبەجێكردنی مادەی 140 دەكات.
شاندەكە رایانگەیاند لە میانی دیدارەكانی ئەمڕۆیاندا، لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی عێراقی و نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، باسیان لە مادەی 140 كردووە. گوتیشیان كە ئەوان پشتیوانی لە جێبەجێكردنی دەستووری هەمیشەیی عێراق دەكەن و لایەنەكانیش هان دەدەن پابەندی بن.
ڕۆژی شەممە 29ی حوزەیرانی 2019 ئەو شاندەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەردانێک گەیشتنە عێراق و لەگەڵ سەرکۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراقیش کۆ بوونەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment