نزیكه‌ی 150 هاووڵاتیی عێراقی له ‌گرتووخانه‌كانی توركیان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ده‌زگای لووتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره ‌و په‌نابه‌رانی هه‌رێمی کوردستان ژماره‌ی هاووڵاتییانی عێراقی زیندانی‌کراو له‌ گرتووخانه‌کانی تورکیا ئاشکرا ده‌کات و ده‌ڵێت: نزیكه‌ی 150 هاووڵاتیی عێراقی له ‌گرتووخانه‌كانی توركیا زیندانی كراون.

کوردپرێس:

كورده‌ یه‌شار نوێنه‌ری ده‌زگای لووتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌رانی هه‌رێمی کوردستان ڕای‌گه‌یاند: نزیكه‌ی 150 په‌نابه‌ری عێراقی له ‌زیندانه‌كانی توركیا داوای به‌هاناوه‌چوون ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن ئازاد بكرێن ‌و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ عێراق به‌ڵام کونسووڵخانه‌ی عێراق له ‌توركیا به‌هۆی ئه‌و فشاره‌ زۆره‌ی له‌ سه‌ریانه‌ كارێكی ئه‌وتۆیان بۆ ئه‌و هاووڵاتییه‌ عێراقییانه‌ نه‌كردووه‌.

ناوبراو وتیشی: له ‌نێو ئه‌م زیندانیانه‌دا خه‌ڵكی شاره‌كانی‌ سلێمانی و هه‌ولێر و ڕانیه‌ و ته‌واوی شاره‌كانی عێراق هه‌یه‌.

هاوكات ئاری جه‌لال سه‌رۆكی ده‌زگای لووتكه بۆ ئاوێنه‌‌ ڕوونی ده‌كاته‌وه‌ که‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌ری ده‌زگای لووتكه‌ بۆ عێراق و سه‌رقاڵبوونیان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی په‌نابه‌ران‌و كاروباره‌كانی ڕێكخراو، فشارێكی زۆری بۆ سه‌ر په‌نابه‌رانی عێراقی له ‌توركیا دروست کردووه‌.

ناوبراو ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا و به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌ری ده‌زگاکه‌یان بۆ توركیا هه‌وڵی ته‌واو ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زیندانییانی په‌نابه‌ر به ‌ئازادكردنیان یان گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ عێراق.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64608

Your Comment

You are replying to: .
captcha