کوردپرێس:
مه‌لا كه‌ریم برادۆستی لێپرسراوی كۆمیته‌ی یه‌كێتی له برادۆست به SNNی ڕاگه‌یاند: کاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 26ی حوزه‌یرانی 2019 جارێکی‌تر فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به چڕی ناوچه‌ی (گه‌رو زین)ی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری برادۆستیان بۆردومان كرد.
هاوکات ئه‌حمه‌د قادر قایمقامی چۆمان به ئێن ئاڕتی گوت: فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا دوو ئۆتۆمبێلیان له ناوچه‌ی زینیان له سنووری نێوان ناحیه‌ی سیده‌کان و ناحیه‌ی سمیلان له دۆڵی ڕۆستیان بۆردومان کرد و یه‌کێک له ئۆتۆمبێله‌کان دوو هاووڵاتیی سنووره‌که‌ی تێدا بوو که به‌هۆیه‌وه یه‌كێكیان شه‌هید بوو و ئه‌و‌ی دیكه‌شیان به سه‌ختی بریندار بوو.
ناوبراو زیادی کرد: فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا ناوچه‌کانی نزیک ئاوایی و گونده‌کانیان بۆردومانه‌که‌یان کردووه.
له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه مه‌لا که‌ریم برادۆستی ئاشکرای کرد: به‌پێی زانیارییه‌كان ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دیكه چه‌ند كه‌سێكی سه‌ر به گه‌ریلاكانی تێدا بووه به‌ڵام زیانه گیانییه‌كانی نازانرێت چوونكه به ته‌واوه‌تی ئۆتۆمبێله‌كه سووتاوه.
شایانی باسه له چه‌ند مانگی ڕابردوودا سوپای تورکیا به بیانووی بوونی گه‌ریلاکانی په‌که‌که به‌رده‌وام بۆردومان و تۆپبارانی سنووره‌کانی برادۆست و ئامێدی و بناری قه‌ندیلی کردووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه زیانی گیانی و ماددیی به‌ر دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه که‌وتووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment