بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە "هه‌ندێک له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه ئیشیان ده‌كه‌وێته لای كاک مه‌سعوود ده‌ڵێن: باببێته مه‌رجه‌عی كوردستان و هه‌موومان، به به‌ڵگه‌وه ئه‌مه‌م له‌لایه".
فازڵ میرانی، راشیدەگەیێنێت ئه‌گه‌ر وه‌ک یه‌كێتی قسه بكه‌ین ،ئه‌وا لە ستراتژیەتی ئەوانە پارتی نەک لە کەرکووک لە کوردستانیش نەمێنێت، بۆیە عێراقیان هێنا تا ئێمە لە کەرکووک نەمێنین، لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئەگەر یەكێتی ببێت بە ئۆپۆزسیۆن چی دەبێت؟ میرانی وتی: "ئۆپۆزسیۆن بوونی پارتی و یه‌كێتی به‌و ڕاده و قه‌باره‌یه‌ی هه‌یانه ناتوانن ببنه ئۆپۆزسیۆن، چوونكه ئێمه به‌رپرسی ئه‌م ئه‌زموونه‌ین كه له وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌دا هه‌یه، ناچارین ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه‌ببه‌ین ببینه ئۆپۆزسیۆنی كێ؟ جا له‌به‌ر ئه‌وه ناكرێت پارتی و یه‌كێتی ببنه ئۆپۆزسیۆن".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment