کوردپرێس:
ئه‌بوو کاروان فارس ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی حیزبی شیووعی کوردستان و سه‌رۆکی فراکسیۆنی ئازادی له خولی پێشووی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی چڕبوونه‌وه‌ی هێرش و داگیرکارییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌سه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ی به ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵکی هه‌رێم کرد له زیاده‌ڕۆییه‌کانی سوپای تورکیا له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه و بێده‌نگییه‌کانی حکوومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان.
ئه‌بوو کاروان به پێویستی ده‌زانێت که له به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی که له خواکورک و ناوچه سنوورییه‌کاندا هه‌یه خه‌ڵکی کوردستان و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و ده‌شڵێت: دیاره به‌شێکی زۆریش له حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه، ئه‌وه شتێکی ناڕه‌وایه به‌ڵام خه‌ڵکی کوردستان زۆر ناڕازین له زیاده‌ڕۆیی و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی سوپای تورکیا و بێده‌نگیی هه‌ندێک له لایه‌نه سیاسییه‌کانیش.
ناوبراو به ڕۆژنیووزی ڕاگه‌یاند: به‌پێی ده‌ستوور پاراستنی سنووره‌کان ئه‌رکی حکوومه‌تی عێراقه بۆیه ده‌بێت ئه‌وان پێش هه‌موو لایێک هه‌ڵوێستیان هه‌بێت "چونکه ئه‌م سنووربه‌زاندنانه‌ی تورکیا پێشێلکارییێکی گه‌وره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌کته‌بی سیاسیی حزبی شیوعی کوردستان زیادکردنی هه‌ڵوێسته‌کان دژ به داگیرکارییه‌کانی سوپای تورکیا دووپات ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت: ئێمه وه‌ک حزبی شیووعی کوردستان له به‌رامبه‌ر هه‌موو ده‌ستدرێژیی و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی سوپای تورکیا له هه‌رێمی کوردستان به‌یاننامه‌ی خۆمان هه‌بووه و هه‌ڵوێستمان هه‌بووه و پێویستیشه له داهاتوودا هه‌ڵوێسته‌کان چڕ بکرێته‌وه چوونکه ئه‌وه زیاده‌ڕۆییێکی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر هه‌رێم.
ئه‌بوو کاروان فارس ئاماژه‌ش به ئامانجه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا له داگیرکارییه‌کانی بۆ سه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: هه‌ڵوێستی تورکیا ڕوونه، تا ئێستا مووسڵ به به‌شێک له ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌زانێت، چه‌ندین جاریش ئه‌وه‌یان دووپات کردووه‌ته‌وه که که‌رکووک به شارێکی تورکمان ده‌زانن و ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات که ئه‌وان دژی ئه‌وه‌ن هه‌رێمی کوردستان له‌مه زیاتر گه‌شه بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment