به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی 16ی مه‌ی 2017 و له کاتی سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ واشنتۆن زۆربه‌ی ناڕازییانی کوردی دانیشتووی ئه‌مریکا دژ به سیاسه‌ته‌کانی تورکیا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژی ناوبراو دروشمیان هه‌ڵدا به‌ڵام پاسه‌وانانی ئه‌ردۆغان بۆ بڵاوه‌پێکردنی ناڕازییان زه‌بری زۆریان به‌کار هێنا و وێنه و ڤیدیۆکانی هێرشه‌که وه‌ک به‌ڵگه‌ی ئه‌و تاوانه پێشکه‌شی دادگه کرا.
به‌ڵام ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی- شرۆڤهییی ئه‌لمۆنیتۆر باس له هه‌وڵی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان ده‌کات بۆ داخستنی په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه‌ی دادگه و پێشی وایه ئه‌م بابه‌ته زه‌برێکی قورسی له پێگه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان و که‌سایه‌تیی ناوبراو داوه.
ده‌وڵه‌تی تورکیا له بهرگرینامهیێک که له‌لایه‌ن کۆمپانیایێکی مافپارێزی ئه‌مریکاوه داڕێژراوه کرده‌وه‌ی پاسه‌وانانی ئه‌ردۆغان بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ناڕازییانی کورد به به‌کارهێنانی ڕه‌وشتی یاسامه‌ند وه‌سف ده‌کات به مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ په‌لاماری سه‌رۆک کۆمار.
ده‌وڵه‌تی تورکیا له به‌رگرینامه‌که‌یدا ئیدعای کردووه ساڵی 2003 که ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه گرت لانیکه‌م 30 جار په‌لاماری تیرۆر بۆ سه‌ر ناوبراو ئه‌نجام درا که‌واته گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی ئه‌منی بۆ پاراستنی گیانی ئه‌ردۆغان که‌متر نییه له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی ئه‌منی بۆ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا.
دادگه‌یێکی ئه‌مریکا بانگهێشتی 15 پاسه‌وانی ئه‌ردۆغانی کرد و چوونی ئه‌وانی بۆ ئه‌مریکا قه‌ده‌غه کرد. ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌و کاته‌دا هه‌وڵی دا ده‌زگای داد هیچ کارێک دژی پاسه‌وانانی ئه‌ردۆغان ئه‌نجام نه‌دات که ئه‌م هه‌وڵه بێ‌ئاکام مایه‌وه.
ئه‌لمۆنیتۆر ده‌نووسێت: ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ کارتێکه‌ریی زیاتری به‌رگرینامه‌که‌ی هاووڵاتییێکی تورکی فه‌رمانبه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکای ئازاد کرد و پێده‌چێت فه‌رمانبه‌رێکی کونسووڵخانه‌ی ئه‌مریکا له ئه‌سته‌نبۆڵیش ئازاد بکات.
ده‌وڵه‌تی تورکیا له به‌رگرینامه‌که‌یدا ڕاگه‌یاندنی پشتیوانیی ناڕازییانی کورد له عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانیکراوی په‌که‌که‌ی وه‌ک پشتیوانی له تیرۆریزم وه‌سف کردووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment