به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 25ی حوزه‌یرانی 2019 ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێارق له به‌یاننامه‌یێکدا باسی له‌وه کرد که به‌رهه‌م ساڵح له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ له‌نده‌ن پێته‌ختی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ جێرمی هانت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته کۆ بووه‌ته‌وه.
له دیداره‌که‌دا به‌رھه‌م ساڵح دووپاتی كرده‌وه عێراق خواستیه‌تی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ شانشینی یه‌کگرتووی به‌ریتانیا به‌ره‌وپێش ببات و ھاریکاریی نێوانیان له بواره جیاجیاکاندا به‌هێز بكه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک کۆماری عێراق ئاماژه‌ی به پێویستی ھه‌ماھه‌نگی و کاری ھاوبه‌شی نێوان ھه‌ر دوو وڵات کرد له‌پێناو چڕکردنه‌وه‌ی ھه‌وڵه‌کان بۆ به‌رقه‌رارکرنی ئاشتی و سه‌قامگیری و ئاسایش له ناوچه‌که‌دا به جۆرێک که ببێته مایه‌ی به‌دیھێنانی سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی بۆ وڵاتان و گه‌لانی ناوچه‌که.
لای خۆیه‌وه جێرمی هانت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا پشتیوانیی وڵاته‌که‌ی بۆ عێراق ده‌ربڕی له گشت بواره‌کاندا، ھاوکات ھه‌وڵه‌کانی بۆ به‌ھێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ھه‌ردوو وڵات دووپات کرده‌وه و ڕۆڵی جه‌مسه‌ریی عێراقیشی سه‌باره‌ت به قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که به‌رز نرخاند.
له میانی کۆبوونه‌وه‌که‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا جه‌ختیشی له گرنگیی به‌رده‌وامی ھه‌ماھه‌نگی و ڕاوێژ له نێوان ھه‌ر دوو وڵات‌دا کرده‌وه سه‌باره‌ت به پرسه جیاجیاکان و پێشھاته‌کان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که و جیھاندا.
سه‌رچاوه: به‌غداد ئه‌لیه‌وم
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment