ئەرکمان پاراستنی دەستکەوتەکانی بەڕێوەبەریی خۆسەر و زیاترکردنی ئەزموونی دیموکراسییە

بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند، "ئەمڕۆ 10 ساڵ بەسەر شۆڕشی  رۆژئاڤای كوردستان تێدەپەڕێت کە خەڵکی ناوچەکە بە ژیانی خۆیان قوربانییەکی زۆریان لە پێناویدا بەخشی".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەیامێکدا بۆ تێپەڕبوونی 10 ساڵ بەسەر شۆڕشی كوردستانی سووریادا باسی لەوەش کردوە، "لە 19ی تەمموزدا گەلی ئێمە رەگەزەکانی ژیانێکی نوێ و ئازادی هەڵبژارد و بۆ پاراستن و گەورەکردنییشی، بە ژیانی خۆی قوربانییەکی زۆری لە پێناویدا بەخشی."

کۆبانێ ئەوەشی خستوەتەڕوو، "لە دەهەمین ساڵیادی شۆڕشی گەلانی رۆژئاڤای کوردستاندا، یادی هەموو ئەو کەسانە دەکەینەوە کە بە هەوڵ و قوربانیدانی ئەوان، ئەو رۆژە هاتە بوون و تیایدا بەرگری گەلەکەمان یاد دەکەینەوە."

فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەڵێت: "ئەرکمان پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش و زیاترکردنی ئەزموونی دیموکراسییە، بۆیە ئەم ساڵیادە دەکەین بە سەرەتای هەنگاوێکی دیکەی نوێ."

News Code 6458

Your Comment

You are replying to: .
captcha