به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2019 شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا بڵاوی کرده‌وه که له پڕۆسه‌یێکی تایبه‌تدا هێزه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم له شاری که‌رکووک توانیویانه سه‌رکرده‌یێکی گرووپی تیرۆریستیی داعش له‌و شاره ده‌ستگیر بکه‌ن.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه: هێزه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزمی عێراق توانیویانه له ناوچه‌ی حه‌ی وه‌حده‌ی ناوه‌ڕاستی شاری كه‌ركووک ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن و ده‌ستیشیان گرتووه به سه‌ر كۆمه‌ڵێک چه‌ك و به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگدا.
له‌لایێكى دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منی به سۆمه‌ریه نیووزی ڕاگه‌یاند که ئێواره‌ى ڕۆژى دووشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2019 بۆمبێكى چێنراو له ناوچه‌ى دۆمیز ته‌قیوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها نارنجۆكێكیش له نزیک كۆلێژى (اصول ا‌لدین) له‌سه‌ر رێگاى كه‌ركووک- به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه به‌ڵام ڕووداوه‌كان هیچ زیانێكى گیانیان به‌دواوه نه‌بووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment