کوردپرێس:
سه‌یید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی نوێنه‌ری خه‌ڵکی سنه له په‌رله‌مانی ئێران له‌باره‌ی دۆخی کۆڵبه‌رانی وڵاته‌وه گوتی: کۆڵبه‌ران به‌ره‌وڕووی ته‌نگنایێکی ئابووریی دژوارن و به‌داخه‌وه ده‌وڵه‌ت هه‌نگاوێکی کارامه بۆ باشتربوونه‌وه‌ی دۆخی ئابوورییان هه‌ڵناگریت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ڕۆژ له دوای ڕۆژ ژماره‌ی کۆڵبه‌ران زیاد ده‌بێت و به‌داخه‌وه هه‌لێکی کار بۆ ئه‌و چینه هه‌ژاره ناڕه‌خسێندرێت هه‌ر بۆیه ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌مان له ده‌وڵه‌ت هه‌یه سامانپێدانی دۆخی کۆڵبه‌ران بخرێته به‌رنامه‌ی کاره‌کانه‌وه.
عه‌له‌وی جه‌ختی کرده‌وه: دۆزینه‌وه‌ی ڕێچارێک بۆ باشتربوونه‌وه‌ی بژێوی ژیانی کۆڵبه‌ران له‌به‌رچاو نه‌گیراوه هه‌ر بۆیه ئێمه ده‌بینین ژماره‌یێک به بڕوانامه‌ی دوکتۆراوه کاری کۆڵبه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
نوێنه‌ری خه‌ڵکی سنه له په‌رله‌مانی ئێران جه‌ختی کرده‌وه: سه‌لامه‌تی کۆڵبه‌ران له ڕێگا پڕ هه‌وراز و نشێوه‌کان به‌ره‌وڕووی مه‌ترسی ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه هۆکارێکی سامانپێنه‌دانی کۆڵبه‌ران ئه‌وه‌یه که هیچ داموده‌زگایێکی تایبه‌ت پشتیوانی له‌و چینه هه‌ژاره ناکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment