کوردپرێس: له راگه‌یێندراوێكیشدا دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، بینالی یڵدرم، كاندیدی ئاكپارتی پیرۆزبایی له ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ، كاندیدی جه‌هه‌په كرد و رایگه‌یاند: ده‌نگی ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ، كاندیدی جه‌هه‌په بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئیستانبوڵ له پێشه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی منه. یڵدرم گوتیشی: پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یێکی دیموكراسیانه به‌ڕێوه‌چوو.
له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ، كاندیدی جه‌هه‌په له كۆنگره‌یێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: پیرۆزبایی له گه‌لی توركیا ده‌كه‌م و دووپاتیكرده‌وه، سه‌ركه‌وتنی جه‌هه‌په له ئیستانبوڵ پاڵپشتییێكی گه‌وره‌یه بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا.
هه‌روه‌ها ئیمام ئۆغلۆ داواشی له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد، هیچ سندووقێكی ده‌نگدان به‌تاڵ نه‌كاته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا گوتی: سوپاسی ئه‌و كوردانه ده‌كه‌م، كه نیشته‌جێی ئیستانبوڵن و له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا متمانه‌یان پێدام و هاوكارم بوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌و پرۆسه‌یه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنم.
له 31ی مارسی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ، كاندیدی جه‌هه‌په به‌رامبه‌ر بینالی یڵدرم، ركابه‌ره‌كه‌ی له ئاكپارتی "پارته‌كه‌ی ئه‌ردوغان" سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆک كۆماری توركیا تانه‌ی له ئه‌نجامه‌كاندا و دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگه پووچه‌ڵ كراوه‌كان هه‌ژماركرانه‌وه و جارێكی دیكه‌ش ته‌واوی ده‌نگه‌كان هه‌لاوێر و هه‌ژمار كرانه‌وه، دووباره ئه‌ردوغانه تانه‌ی له ئه‌نجامه‌كاندا و داوای له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد، ئه‌نجامه‌كان به ته‌واوی پووچه‌ڵ بكاته‌وه.
دواتر له‌سه‌ر داوای ئه‌ردوغان كۆمسیۆن بڕیاری دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دانی شاره‌وانی ئیستانبوڵی دا و رۆژی 23ی ئه‌م مانگه‌ی وه‌ک واده‌ی دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه دیاری كرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment