کوردپرێس:
مه‌زڵووم کۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده له وتارێكدا له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتیی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری سه‌باره‌ت به داھاتووی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که دوو خواستی سه‌ره‌كییان له پڕۆسه‌ی دانووستان له‌گه‌ل حكوومه‌تی سووریا و هه‌ر لایهنێکیتر ھه‌یه و ھه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری نابن ئه‌ویش دانپێدانه به خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی حه‌وت ناوچه‌ی باكووری ڕۆژھه‌ڵاتی سووریا و ناساندنی تایبه‌تمه‌ندیی (ھه‌سه‌ده)یه.
فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه‌كانی سووریای دیموكرات (ھه‌سه‌ده) گوتیشی: ئه‌و ئاسته‌نگیانه‌ی له قۆناغی نوێ‌دا له باكووری ڕۆژھه‌ڵاتی سووریا ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه شانه نووستوه‌كانی داعشن به‌ڵام به ھاوكاری و ھه‌ماھه‌نگیی ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و شانه نوستووانه له‌ناو ده‌به‌ن و ھێزه‌كانیان له ئاماده‌باشی ته‌واودان بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment