هه‌سه‌ده‌ دوو مه‌رج بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى سووریا داده‌نێت

به‌شی سووریا- فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه‌کانی سووریای دیموکرات (ھه‌سه‌ده)‌ جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ دوو مه‌رجیان هه‌یه‌ بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى سووریا و هه‌ر لایه‌نێکى‌تر که‌ هه‌رگیز ده‌ستبه‌ردارى نابن.

کوردپرێس:

مه‌زڵووم کۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده‌ له‌ وتارێكدا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتیی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری سه‌باره‌ت به ‌داھاتووی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ دوو خواستی سه‌ره‌كییان له‌ پڕۆسه‌ی دانووستان له‌گه‌ل حكوومه‌تی سووریا و هه‌ر لایه‌نێکی‌تر ھه‌یه‌ و ھه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری نابن ئه‌ویش دانپێدانه‌ به‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی حه‌وت ناوچه‌ی باكووری ڕۆژھه‌ڵاتی سووریا و ناساندنی تایبه‌تمه‌ندیی (ھه‌سه‌ده‌)یه‌.

فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه‌كانی سووریای دیموكرات (ھه‌سه‌ده‌) گوتیشی: ئه‌و ئاسته‌نگیانه‌ی له ‌قۆناغی نوێدا له‌ باكووری ڕۆژھه‌ڵاتی سووریا ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌ شانه‌ نووستوه‌كانی داعشن به‌ڵام به ‌ھاوكاری و ھه‌ماھه‌نگیی ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و شانه‌ نوستووانه‌ له‌ناو ده‌به‌ن و ھێزه‌كانیان له‌ ئاماده‌باشی ته‌واودان بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64520

Your Comment

You are replying to: .
captcha