کوردپرێس: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبەشێكی چاوپێكەوتنەكەیدا لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵۆ رایگەیاندووە: "لەڕوی مەبدەئیەوە هیچ ئاستەنگێک نابینین بۆ رادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە بەغدا، لەگەڵ ئەوەش بۆ ئەوەی ئەمە رووبدات، پێویستە پێشتر كۆ ببینەوە.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستۆتەڕوو كە بابەتەكە، تەنها ئەو 250 هەزار بەرمیل نەوتە نییە، بەڵكوو ئەو بابەتە لایەنێكی یاسایی هەیە و ئاماژەی بەوەش داوە كە حكوومەتی هەرێم دوای بڕینی بوودجە لەساڵی 2014، قەرزی كردووە.
جەختیشی كردۆتەوە كە چارەسەری هەموو ناكۆكییەكان دەبێت بە رێككەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر بێت، پێداگریشی كردووە كە هەرێم ئامادەیە بۆ پشتیوانی كردنی بەغدا لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرێكی هاوبەش لەنێوان هەردوو لادا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment