ئۆسترالیا بۆ سامانپێدان به‌ دۆخی زیندانییانی داعش یارمه‌تیی کوردی سووریا ده‌دات

به‌شی جیهان- ئۆسترالیا ده‌ڵێت: ئیداره‌ی خۆسه‌ری کوردی باکووری سووریا ناتوانێت بۆ هه‌میشه‌ زیندانییانی داعش لای خۆیان بهێڵێته‌وه.

کوردپرێس:

که‌ناڵی ABCی ئۆسترالیا تیشکی خسته‌ سه‌ر سه‌فه‌ری به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ بۆ ناوچه‌ی خۆسه‌ری باکووری سووریا و دیداره‌کانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کورد و باسی له‌ هه‌وڵه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ کرد بۆ سامانپێدان به‌ دۆخی هه‌زار دیلی بیانیی داعش و 8 هه‌زار ژن و منداڵی ئه‌و چه‌کدارانه‌.

جان فیلیپ به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئۆسترالیا ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که‌ ده‌بێ هه‌موو وڵاتان به‌شدارییێکی به‌رچاویان له‌ دیاری‌کردنی چاره‌نووسی هه‌زار ئه‌ندامی بیانیی داعش له‌ سووریا و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چه‌کدارانه‌ ببێت.

به‌رپرسه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئۆسترالیا گوتیشی: کوردی سووریا توانای ئه‌وه‌ی نییه‌ بۆ هه‌میشه‌ به‌ندکراوانی داعش و ژن و منداڵی ئه‌و دیلانه‌ لای خۆیان بهێڵێته‌وه‌.

جان فیلیپ باسی له‌ ته‌ڤل‌بوونی ده‌یان هاووڵاتیی ئۆسترالی به‌ ڕیزه‌کانی داعش له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا کرد به‌ڵام هیچ شتێکی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ نه‌درکاند که‌ وڵاته‌که‌ی چۆن مه‌سه‌له‌ی به‌نداوکراوانی ئۆسترالیی داعش چاره‌سه‌ر ده‌کات که‌ ئێستاکه‌ له‌ سووریا له‌لایه‌ن کورده‌کانه‌وه‌ زیندانی کراون.

به‌رپرسێکی کوردی سووریا به که‌ناڵی‌ ABCی ئۆسترالیای ڕاگه‌یاند: به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که‌ چه‌کدارانی داعش تاوانی جه‌نگییان له‌ سووریا ئه‌نجام داوه‌، له‌و وڵاته‌ ده‌ستگیر کراون و هه‌ندێک به‌ڵگه‌ی قایم دژی ئه‌وان له‌ئارادایه‌ هه‌ر بۆیه‌ باشتره‌ چه‌کدارانی سه‌ره‌کیی داعش له‌ سووریا دادگه‌یی بکرێن به‌ڵام به‌ستێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌نداواکراوانی داعش بۆ وڵاته‌کانیان فه‌راهه‌م بکرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64518

Your Comment

You are replying to: .
captcha