به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 22ی حوزه‌یرانی 2019 نووسینگه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند که محه‌مه‌د عه‌لی حه‌کیم و ژان ئێف لۆدریان هاوتا فه‌ڕه‌نسییه‌که‌ی په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام داوه و له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات و ڕێگاکانی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌پێناو ده‌سته‌به‌ربوونی داواکاریی گه‌لی دوو وڵات خراونه‌ته به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه که حه‌کیم و لۆدریان بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کردووه سه‌باره‌ت به دواپێشهاته‌کانی ناوچه‌که و ڕێگاکانی هاوئاهه‌نگی و ڕاگۆڕینه‌وه سه‌باره‌ت به بابه‌ته گرینگه‌کانی نێوان عێراق و فه‌ڕه‌نسا به مه‌به‌ستی که‌م‌کردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه و جێگیربوونی ئاسایش و پاوه‌جێیی له دۆخی هه‌ستیاری ئێستادا.
هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌ی نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و فه‌ڕه‌نسا تیشک خراوه‌ته سه‌ر فه‌راهه‌م‌کردنی زه‌مینه‌ی پێویست بۆ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تێکی زیاتری گه‌شه‌پێدان به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ربوونی ئاسایشی گه‌لانی ناوچه‌که.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق باسی له خواستی به‌غدا کردووه بۆ په‌ره‌پێدانی هاوکاری له‌گه‌ڵ پاریس و ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ئاماده‌بوونی کۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌کان کردووه بۆ نۆژه‌ن‌کردنه‌وه‌ی عێراق به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که له ئێستادا که‌شێکی له‌بار بۆ سه‌رمایه‌دانه‌ری له‌و وڵاته هه‌یه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی به‌غداد ئه‌لیه‌وم
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment