کوردپرێس:
عوسمان ئۆجه‌لان برای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانی‌کراوی په‌که‌که له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ ڕه‌خنه‌ی له ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵۆ کاندیده‌که‌ی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل گرت و به ته‌له‌فزیۆنیی TRTی کوردیی تورکیای ڕاگه‌یاند: ئه‌کره‌م ئیمام ئۆغڵۆ هیچ پڕۆژه‌یێکی بۆ کورد نییه. ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵۆ له پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنیشدا هیچ په‌یامێکی جیدی بۆ کورد بڵاو نه‌کردۆته‌وه تا ڕاده‌یێک که هه‌وڵی داوه خۆی له کورده‌کان جیا بکاته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: CHP له ڕابردوودا په‌یوه‌ندییێکی نزیکی له‌گه‌ڵ کورد نه‌بووه و ئێستاش په‌یوه‌ندییێکی نزیکی نییه. ئه‌م حیزبه هه‌میشه له‌گه‌ڵ تورکه‌کان به‌ره‌وپێشه‌وه چووه و ئه‌وانی له یه‌که‌مایه‌تی داناوه و ئاوڕێکی جیدی له کورده‌کان نه‌داوه‌ته‌وه. له‌م ڕووه‌وه کورد گوێڕایه‌ڵی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌بێت.
عوسمان ئۆجه‌لان ڕاشی‌گه‌یاند: کورد نایهه‌وێت له تورکیا جیا ببێته‌وه و به هیچ له‌ونێک حه‌ز به دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ تورک و تورکیا ناکات. تورکیا شوێنێکی باش و دڵڕفێنه. شتێک که ئێمه ده‌مانهه‌وێت پێکه‌وه‌ژیانێکی ئاشتییانه‌یه. ده‌بێ کورد له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌ورێکی گرنگ بگێڕێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment