هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌ستی پێکرد

به‌شی تورکیا- بۆ جارێ دووهه‌م پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبۆڵ له‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان له‌و پارێزگایه‌ ده‌ستی پێکرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 23ی حوزه‌یرانی 2019 سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ ڕووی ده‌نگده‌راندا کرانه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی دووباره‌ ده‌نگدان به‌ کاندیداکانی شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵ.

هه‌روه‌ها 10 ملیۆن و 560 هه‌زار و 963 كه‌س له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ که‌ نزیکه‌ی دوو ملیۆن و 500 هه‌زار له‌و ده‌نگده‌رانه‌ کوردن. پێنج ملیۆن و 348 هه‌زار و 658 ده‌نگده‌ر ئافره‌ت و پێنج ملیۆن و 212 هه‌زار و 305 ده‌نگده‌ریش پیاون.

شایانی باسه‌؛ كاژێر 17:00 پرۆسه‌ی ده‌نگدان كۆتایی پێدێت.

بۆ هه‌ڵبژاردنی گه‌وره‌شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵ له‌ 39 ناوچه‌ی ئه‌و شاره‌ ده‌نگ ده‌درێت. 31 هه‌زار و 342 سندووق دانراون له‌مانه‌ 62 سندووق له‌ گرتووخانه‌ و 156 سندووقی گه‌ڕۆک بۆ به‌ساڵاچووان و په‌ككه‌وته‌كان به‌كار ده‌هێندرێن.

بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی گه‌وره‌شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵ هه‌ریه‌ک له‌ ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو به‌ربژێری جه‌هه‌په‌، بینالی یڵدرم به‌ربژێری ئاكپارتی و نه‌جده‌ت گۆكچنار به‌ربژێری پارتی سه‌عاده‌ت كێبڕكێ ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌: ته‌له‌فزیۆنی NTV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64514

Your Comment

You are replying to: .
captcha