کوردپرێس: لەوبارەیەوە ئەسكەندەر محەمەد وتەبێژی یەكێتی ژورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی هەرێمی كوردستان بە رادیۆ نەوای راگەیاند: ئەو شاندەی بازرگانانی ئەمریكا بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخی بازرگانی لە هەرێمی كوردستاندا دەگەنە هەرێم و زنجیرەیێک كۆبوونەوەی پێویست لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەنجام دەدەن.
وتەبێژی یەكێتی ژورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی هەرێمی كوردستان وتیشی: "هەر لە یەكەم رۆژی گەیشتنەكەیان، كۆڕبەندێكی ئابووری و گفتوگۆی دوو لایەنەی بازرگانانی كوردستان و ئەمریكا بەڕێوەدەچێت".
کۆدی هەواڵنێز: 60113
Your Comment