بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قادر قەچاخ بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "دۆخی شنگال زۆر زۆر خراپە و تا ئێستا هیچ شتێک بە ناوی رێککەوتنەوە بوونی نییە، چوونکە نە پەکەکە دەرکراوە و نە حەشدیش چووەتە دەرەوە".
قەچاخ ئاماژەیشی دا، ئێستا بارەگای پۆلیسی شنگال لە دەست پەکەکەدایە، ئەوانەی دەڵێن دەرکراون، هیچ راست نییە و حکوومەتی عێراقیش خۆی هەڵدەخەڵەتێنێ، ئەوانە تەنیا جلوبەرگیان گۆڕیوە و تا ئێستاش لە شنگالن.
دەشڵێت: "لەجیاتی ئەوەی ئەو هێزانە دەربکەن، هێز و گرووپ و میلیشیای تر هاتوونەتە شنگال، کەواتە دەتوانین بڵێین تا ئێستا هیچ شتێک لە رێککەوتنەکە جێبەجێ نەکراوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment