به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆکی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا (MHP) ئاماژه‌ی به هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ کرد و ڕای‌گه‌یاند: پشتیوانییێک که پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) وه‌ک لقی سیاسیی په‌که‌که له پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا (CHP) ئه‌نجامی داوه سیاسه‌تی تورکیای په‌ک خستووه. هه‌ده‌په و په‌که‌که هاوشانی جه‌هه‌په وه‌ستاون. تابلۆیێک که دروست کراوه ئه‌سه‌فبار و عیبره‌ت‌هێنه‌ره. هاوپه‌یمانێتی، کاکه و مامه و ڕێککه‌وتنێک که له نێوان جه‌هه‌په و هه‌ده‌په‌دا دروست بووه هه‌ڕه‌شه‌یێکی گه‌وره بۆ سه‌ر به‌قای نیشتیمانیی تورکیایه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه به نامه‌ی ئه‌مدواییه‌ی ئۆجه‌لان کرد و ڕاشی‌گه‌یاند: پێده‌چێت عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان مه‌به‌ستیه‌تی ڕێگری له قۆستنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی دیکه له‌سه‌ر هه‌ده‌په بکات به‌م بۆنه‌وه فه‌رمانی بێلایه‌نیی ده‌رکردووه. ئه‌م نامه‌یه ئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تیی ئۆجه‌لانه به به‌لاڕێداچوونی هه‌ده‌په و پشتیوانییێکی ئه‌سه‌فباری ئه‌و حیزبه که له هاوپه‌یمانێتیی زیلله‌ت ئه‌نجامی ده‌دات به‌ڵام هه‌ده‌په ئه‌م فه‌رمانه‌ی له‌به‌رچاو نه‌گرتووه و ستراتێژیی هه‌ڵبژاردنی خۆی نه‌گۆڕیوه هه‌ر بۆیه بێ‌ئه‌خلاقیی سیاسیی خۆی له هه‌ڵبژاردنی 23ی جوون ئاشکرا ده‌کات. که‌لێنێکی قووڵ که‌وتۆته نێوان عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش که ده‌بێ خوێندنه‌وه‌یێکی دروست له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئه‌نجام بده‌رێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی TRTی تورکیا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment