٢٢ حوزەیران ٢٠١٩ - ١٠:١٢
بینالی یێڵدرم بۆ کورد: پشتیوانم بن

به‌شی تورکیا- کاندیده‌که‌ی پارتی داد و گه‌شه‌ (AKP) له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵ ڕای‌گه‌یاند: زۆرینه‌ی کورده‌کان دانیشتووی ئه‌سته‌نبۆڵن تاکوو ئامه‌د هه‌ر بۆیه‌ داوا ده‌که‌م له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پشتیوانیم لێبکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بینالی یێڵدرم کاندیده‌که‌ی پارتی داد و گه‌شه‌ (AKP) بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵ له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به‌ په‌یامی ئه‌مدواییه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانی‌کراوی په‌که‌که‌ بۆ پارتی دیموکراتی گه‌لان کرد که‌ ڕوو له‌ هه‌ده‌په‌ ڕای‌گه‌یاندووه‌ "له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بێلایه‌ن بن" و گوتی: ئه‌وه‌ی که‌ په‌که‌که‌ ڕای‌گه‌یاندبێت یان هه‌ده‌په‌ به‌ لامانه‌وه‌ گرنگ نییه‌. هه‌روا که‌ ده‌زانن له‌ سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبۆڵین. زۆرینه‌ی کورده‌کان دانیشتووی ئه‌سته‌نبۆڵن تاکوو ئامه‌د له‌م ڕووه‌وه‌ وه‌ک کاندیدی سه‌رۆکایه‌تیی شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵ داوا له‌ کورده‌کان ده‌که‌م له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پشتیوانیم لێبکه‌ن.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ڕاشی‌گه‌یاند: هه‌موان بزانن که‌ له‌ ئه‌سته‌نبۆڵدا خزمه‌تگوزاریی عادلانه‌ و یه‌کسان ئاراسته‌ی 15 ملیۆن هاووڵاتیی ئه‌و گه‌وره‌شاره‌ ده‌که‌ین. به‌ بێ له‌به‌رچاوگرتنی تورک و کورد و چرکس هه‌وڵه‌کانمان بۆ ئاراسته‌کردنی خزمه‌تگوزارییێکی یه‌کسان و عادلانه‌ ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ. عه‌قڵییه‌تێک که‌ هه‌وڵ ده‌دا براده‌رانی ئێمه‌ له‌ ڕێگای زۆره‌وه‌ به‌ره‌و هاوپه‌یمانێتی په‌لکێش بکات له‌بیر نه‌به‌نه‌وه‌ که‌ ئه‌م عه‌قڵییه‌ته‌ که‌ ئه‌وان به‌ره‌و لای ده‌چن هه‌مان عه‌قڵییه‌ته‌ که‌ له‌ ڕابردوودا گه‌وره‌ترین زوڵم و سته‌می له‌ کورده‌کان کرد.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هابر 7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64486

Your Comment

You are replying to: .
captcha