بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، به هاوكاریی كۆمه‌ڵێک پارێزه‌ری ناوخۆیی و بیانی شه‌ش هه‌زار سكاڵای له كه‌سوكاری شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه وه‌رگرتووه و وه‌كاله‌ت بۆچوار هه‌زار كه‌س كراوه‌ته‌وه کە له دادگای هه‌ڵه‌بجه سكاڵایان تۆمار كردووه، له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیانه، چه‌كی كیمیاییان به ڕژێمی سه‌ددام حوسێن فرۆشتووه.
ئەیاد کاکەی، پارێزەری کەسوکاری قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی پارێزەران و کەسوکاری شەهیدانی هەڵەبجە دانیشتنی چوارەمی دادگایی کردنی کۆمپانیا و کەسایەتییەکان بەڕێوە چوو، بە ئامادەبوونی پارێزەری یەکێک لە داوالێکراوەکان".
پارێزەری کەسوکاری قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە راشیگه‌یاند: "لە ساڵی ڕابردوو دادگا نووسراوێکی ئاراستەی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم کردووە سەبارەت بەوەی کە ئایا عێراق پرۆتۆکۆلی لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا هەبووە کە چەکیان بە عێراق فرۆشتووە، بەڵام تا ئێستا وەڵامی ئەو نووسراوە لە لایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە نەهاتووەتەوە بۆ دادگای هەڵەبجە، بۆیه دادگاییه‌كه دووا خرا بۆ 21- 8-2019 و ئێمه سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كانمان ئاماده‌یه".
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment