بە وێنە... 300 ھەزار گەشتیار چوون بۆ بینینی سەرڕێژبونی بەنداوی دووکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئامارێک لەسەر ڕێژەی گەشتیاران بۆ بینینی بێڵ ماوسی بەنداوی دووکان بڵاو کراوەتەوە، تێیدا ئاماژە بە بوونی هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو نەکراوە لەو ماوەیەدا.

کوردپرێس:

گەشتوگوزاری دووکان لە ئامارێکدا ڕایگەیاند؛ لەماوەی پڕبوونی بەنداوی دووکان کە 38 رۆژی خایاند زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار هاتوونەتە ناوچەکە بەمەبەستی بینینی بێڵ ماوسی بەنداوەکە، بۆ دەستکەوتنی ئامارەکەش پشت بە کۆکردنەوەی داتا و زانیاری و چاودێریی گەشتیاران بەستراوە.

"گەشتیاران لە تەواوی شارەکانی کوردستان و بەشێک لەشارەکانی عێراقیشەوە سەردانی بەنداوەکەیان کردووە، بۆ بینینی دیمەنی سەرڕێژبوونی بێڵ ماوسەکە و لەو ماوەیەشدا هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو ڕووی نەداوە" گەشتوگوزاری دووکان وادەڵێت.

لەدوای ٣١ ساڵ بەنداوی دووکان گەیشتە ئاستی پڕبوون و لە ئێستاشدا ڕێژەیێکی زۆر ئاوی تێدایە کە بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی وزەی کارەبا و بواری ئاودێری سوودی لێوەردەگیرێت.

News Code 64449

Your Comment

You are replying to: .
captcha