بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو دیدارەدا پرۆسەی سیاسی عێراق و پێشهات و گرژییەکانی دەڤەرەکە تاوتوێ کرا و تیشک خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
لەو دیدارەدا مەسروور بارزانی ئاماژەی بە هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە چارەسەرکردنی پرس و کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەپێی دەستوور و گفتوگۆی راشکاوانە کردەوە.
لەلای خۆیەوە سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی جارێکی دی پیرۆزبایی لە مەسروور بارزانی کرد، وێڕای هیوا خواستنی سەرکەوتن بۆ مەسروور بارزانی لە ئەرکی نوێیدا، راشیگەیاند، ئومێدەرارم لەماوەی داهاتوودا پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرەوپێشەوە بڕۆن.
هەردوولا کۆک بوون لەسەر پەلەکردن لە دەستپێکردنی گفتوگۆکان بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتی بۆ کۆی کێشەکان و بنیاتنانی عێراقێک، کە گشت پێکهاتەکانی هەست بە ماف و ئەرکی خۆیان بکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment