هەرێمی کوردستان هاوکاریی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات بۆ لێكۆڵينەوە لە تاوانەكانی داعش

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و كەریم ئەسعەد ئەحمەدخان یاریدەدەر و راوێژكاری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لێكۆڵينەوە لە تاوانەكانی داعش کۆ بوونەوە.

کوردپرێس: یاریدەدەر و راوێژكاری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە دیدارەکەدا كورته‌یێكی ده‌رباره‌ی‌ كاره‌كانيان له‌ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان به‌پێی پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان خسته‌ڕوو.

هەروەها کەریم ئەسعەد ئەحمەد خان لەبارەی سه‌ردانی مه‌یدانیی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان و هه‌ڵدانه‌وه‌یان و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێم و دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و مسۆگه‌ركردنی دادگایی كردنیان زانیاریی زیاتری خستە ڕوو و جه‌ختيشى له‌ گرنگيى هه‌ماهه‌نگیی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا كرده‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وێڕاى ده‌ستخۆشی له‌ كاری تیمه‌كه‌یان، ئاماده‌یی و پابه‌ندیی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پشتگيرى و كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ تیمی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و حكوومه‌تی عێراق بۆ به‌دیهێنانی دادوه‌ریی له‌م كه‌یسه‌دا دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها پوخته‌یێكى ده‌رباره‌ی قوربانیدانی هه‌رێمی كوردستان له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش پێشكه‌ش كرد و جه‌ختی له‌ پابه‌ندبوونى هه‌رێمى كوردستان به‌ پره‌نسیپ و بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان و پاراستنی پێكهاته‌كان كرده‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 64442

Your Comment

You are replying to: .
captcha