تورکیا بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق زیاد دەکات

بەشی تورکیا- وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند، لایەنی تورکیا بەڵێنی داوە کە بەردانەوەی ئاو باشتر بکات بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی کەمیی ئاو لە عێراقدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی ڕازی، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە: کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین لەنێوان مەهدی ڕەشید حەمدانی، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو و فەیسەڵ ئوراغلو، نوێنەری سەرۆکی تورکیا بۆ کاروباری ئاو بەڕێوەچووە.

ناوبراو باسی لەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەدا بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاری تەکنیکی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو، باس لە ڕەوشی هاتنی ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات کرا بۆ عێراق و وتیشی: لایەنی عێراقی پابەندبوونی خۆی بەسیاسەتی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن لەگەڵ وڵاتانی سەرچاوە دووپات کردەوە.

ڕازی ئاشکراشی کرد لە کۆبوونەوەکەدا لایەنی تورکی بەڵێنی دا کە بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق زیاد بکات بۆ ئەوەی قەیرانی کەمیی تێپەڕێنێت.

News Code 6432

Your Comment

You are replying to: .
captcha