بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە سەردانێکی یەک ڕۆژەدا بۆ پارێزگای کوردستان لە نێو ئاپۆڕەی خەڵکی ئەم پارێزگایەدا لە ستادیۆمی ٢٢ی گۆڵان وتی: چی لەبارەی کوردستانەوە بڵێم. لە ئازایەتی و بوێری و خۆڕاگری و پاراستنی سنوورەکانی ئەم وڵاتە بۆ.
ناوبراو ئاماژهی بهوهش کرد: چی بڵێم لهسهر کوردستان و ژنان و پیاوانی بە فهرههنگ و هونهر. حەز دەکەم باس لە ناوچەیەک بکەم کە لە رۆشنبیری و شارستانیەتدا سەرکەوتوو، تەنها لە ڕستەییەکدا دەتوانم بڵێم: "بژی کوردستان".
سهرۆک کۆمار ڕاشیگهیاند: نەک من وهک تەڵەبەیەکی خزمهتکار بهڵکوو تهواوی خهڵکی ئێران شایهتی دەدەن لە خۆڕاگری و فیداکاریی ئەم خەڵکە بەڕێزە.
نەتەوە و ئەتنیکەکان دەرفەتن
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بۆ کۆمەڵگای ئێمە، نەتەوەکان وەک دەرفەتێک لە قەڵەم دەدرێن، هەمیشە نەتەوەی کورد و ئەوانەی لەم ناوچەدا ژیاون خەڵکێکن مانوونەناس و چالاک.
ناوبراو وەبیری هێنایەوە: ئەو کەسانەی لە بوارە جیاجیاکاندا ڕۆڵیان هەبووە، ئەو زانایانەی کە لە کوردستان و لە ناوەندی ئەم ناوچەدا گەشەیان سەندووە کەسانێکی ڕێزدارن کە نەک تەنها خەڵکی کوردستان بەڵکوو هەموو ئێران شانازییان پێوە دەکەن.
دەفرایەتی تواناکانی کوردستان
سهرۆک کۆمار وتیشی: ئهمڕۆ که سهیری کوردستان دهکهین دهبینین که ئەم پارێزگایە توانای کشتوکاڵی ههیه، توانای ئاژهڵداری ههیه، توانای گەشتیاریی ههیه، ئابووری گوندنشینیی ههیه کە بە یارمەتیی تواناکانی گەنجان و لاوانی ئەم پارێزگایە دەتوانرێت گۆڕانکاریی گەورە بخولقێنێت.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتیشی: پێویستە سوپاسگوزار بین بۆ ئەو کارانەی لەم ٤٠ ساڵەی شۆڕشی ئیسلامیدا لە پارێزگای کوردستان ئەنجام دراون، بەڵام توانای ئەو پارێزگایە زیاترە لەوەی ئەمڕۆ کەڵکی لێوەرگیردراوە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند پێویستە دەفرایەتییەکانی ئەم پارێزگایە جێی سەرنجی حکوومەت و وەبەرهێنەران بێت لە بوارە جیاوازەکانی ئابوریدا.
سەرۆک کۆمار ڕاشیگەیاند: ئەوەی ئەمڕۆ ئازارمان دەدات سەرباری هەموو ئەو توانایانە، خوێندەوارەکانمان بێکارن و هەوڵێک کە دەبێت بدرێت ئەمەیە کە بەهەوڵی هەرەوزی و بەشداریی خەڵک دابەزینی ڕێژەی بێکاری بەچاوی خۆمان ببینین.
Your Comment