بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەڕێوبەری گشتیی پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کورستان و ئێران بە "وشە"ی راگەیاندووە، لە رۆژانی جەژندا هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، بەردەوام دەبێت و خەڵک دەتوانن گەشت بکەن و سەردانی هەرێمیش بکرێت، هاوکات پێدانی ڤیزەیش بە هاووڵاتییان لە کونسوڵگەی ئێران بەردەوام دەبێت.
ئاکرەیی ئاماژەی کرد، جگە لە رۆژی یەکشەم، کە پێدانی ڤیزە بە هاووڵاتییان لە کونسوڵگەی ئێران بەهۆی ئەوەی ئەو رۆژە لە ئێران پشووی فەرمییە رادەگیرێت، بۆیە تەنیا ئەو رۆژە ڤیزە بە هاووڵاتییان نادرێ و لە رۆژانی تر بەردەوام دەبێ و دەست پێ دەکاتەوە.
بەڕێوبەری گشتی پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کورستان وتیشی: "ئێستە ئاسانکاری باش لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێراندا هەیە بۆ هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی، بۆ ئەوەی جووڵەی گەشتیاری و بازرگانیش زیاتر بێت".
Your Comment