بافڵ تاڵەبانی و مستەفا کازمی و بەرهەم ساڵح بارودۆخی سیاسی، ئابووری و ئەمنی عێراقیان تاوتوێ كرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەریەکە لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران کۆ بوونەوە.

کوردپرێس؛ بەپێی راگەیەنراوی نووسینگەى سەرۆکى یەکێتى، لەدیدارێکدا بارودۆخی سیاسی، ئابووری و ئەمنی عێراق تاوتوێكرا و هەوڵەكان بۆ كۆكردنەوەی هێز و لایەنە سیاسییەكان و زاڵكردنی زمانی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن بەرز نرخێندرا.

لە درێژەی گفتوگۆكاندا باسی رۆڵی حكوومەت لە باشتركردنی ژیانی هاوڵاتییان و پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری زیاتر كرا و بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بە گرنگ وەسف كرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجوومەنی وەزیران دەتوانن رۆڵی گرنگ و كاریگەر ببین لە بونیادنانی ئاشتی و سەقامگیری بۆ عێراق و هیوای خواست، گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن بكرێتە بنەمای كاركردن و هەموو هەوڵەكان لەپێناو داهاتوویەكی گەشتر بێت بۆ هاوڵاتییان.

لەلایەکى دیکەوە هەر ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەتەوە ھەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆی ورد لەبارەی ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق کرا و جەخت لە یەکخستنی ھەوڵەکان کرایەوە بۆ پێکھێنانی حکوومەتێکی خزمەتگوزار کە ببێتە ھۆی سەقامگیری و بووژاندنەوەی وڵات لە هەموو بوارەكاندا.

News Code 6369

Your Comment

You are replying to: .
captcha