بە پێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود عوسمان لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی نیشتمانیی عێراق (نینا) ڕایگەیاند: دواخستنی دانوستانی نێوان ڕەوتە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ بۆ دوای جەژنی قوربان بە واتای شکستهێنانی گفتوگۆکانە و زیادیشی کرد: حکوومەتێک کە چوارچێوەی هەماهەنگی پێکیبهێنێت، بەهۆی هەڵوێستەکانی ڕەوتی سەدر لە دژی؛ زۆر ناخایەنێت.
ناوبراو جەختیشی كردەوە: ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگی سەركەوتوو بێت لە پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق، ئەم حكوومەتە لە حكوومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی زیاتر ناخایەنێت، چوونكە ڕەوتی موقتەدا سەدر بەرەنگاری دەبێتەوە.
سیاسەتمەداری سەربەخۆی کورد لە کۆتاییدا وتیشی: حكوومەتێک کە چوارچێوەی هەماهەنگی پێکیدەهنێت لە كۆنتڕۆڵ كردنی دۆخی وڵات شكست دەهێنێت، چوونکە ڕۆڵی سەدر ئێستا کاریگەرترە لەچاو ئەو کاتەی کە نوێنەرەکانی لە پەرلەمان بوون.
Your Comment