عێراق بەرەو بەڕێوەچوونی دووبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی دەڕوات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری سەربەخۆی کورد دەڵێت: دۆخی عێراق بەرەو هەڵبژاردنی دووبارەی پەرلەمانی دەڕوات لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا، رەنگە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردا نەیەت بۆیەش قەیرانی سیاسی لە وڵات درێژەی دەبێت.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود عوسمان لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی نیشتمانیی عێراق (نینا) ڕایگەیاند: دواخستنی دانوستانی نێوان ڕەوتە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ بۆ دوای جەژنی قوربان بە واتای شکستهێنانی گفتوگۆکانە و زیادیشی کرد: حکوومەتێک کە چوارچێوەی هەماهەنگی پێکیبهێنێت، بەهۆی هەڵوێستەکانی ڕەوتی سەدر لە دژی؛ زۆر ناخایەنێت.

ناوبراو جەختیشی كردەوە: ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگی سەركەوتوو بێت لە پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق، ئەم حكوومەتە لە حكوومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی زیاتر ناخایەنێت، چوونكە ڕەوتی موقتەدا سەدر بەرەنگاری دەبێتەوە.

سیاسەتمەداری سەربەخۆی کورد لە کۆتاییدا وتیشی: حكوومەتێک کە چوارچێوەی هەماهەنگی پێکیدەهنێت لە كۆنتڕۆڵ كردنی دۆخی وڵات شكست دەهێنێت، چوونکە ڕۆڵی سەدر ئێستا کاریگەرترە لەچاو ئەو کاتەی کە نوێنەرەکانی لە پەرلەمان بوون.

News Code 6349

Your Comment

You are replying to: .
captcha