بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە: "کۆمپانیا دیارەکانی شلومبێرگەر، بیگ هیوز و هالیبێرتۆن پشتڕاستیان کردووەتەوە کە پڕۆژەی نوێ لە هەرێمی کوردستان پێشکەش ناکەن وەک پابەندبوون بە بڕیاری دادگای فیدراڵی و ڕێنماییەکانی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی کە لە وەزارەتی نەوت پێکهێنراوە".
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەو کۆمپانیایانە ئێستا لە پرۆسەی تەسفیەکردن و داخستنی تەندەرین و گرێبەستە هەنووکەییەکاندان، بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە کە خاوەنی هیچ قەوارەیەکی بازرگانی یاخود کۆمپانیایەکی دیکە نین لە هەرێمی کوردستاندا".
Your Comment