بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیمان مەعرووف لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی "المعلومە" ڕایگەیاندووە: پاراستنی سەروەریی عێراق و پاراستنی سنوورەکانی ئەو وڵاتە یەکێکە لە ئەرکەکانی حکوومەتی فیدراڵ و ئاماژەی بەوەش کردووە، بوونی هێزەکانی تورکیا لە عێراقدا جۆرێکە لە داگیرکاری و هەڕەشەیەکی ڕوون و ئاشکرا لە سەروەریی نەتەوەیی ئەم وڵاتە دێتە ئەژمار.
مەعرووف ناڕەزایی خۆی لە بێ هەڵویستیی حکوومەتی ناوەندیی عێراق دەربڕی بەرامبەر بە پاراستنی سەروەریی وڵاتەکەی.
Your Comment