بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆنگرەکەدا، ژمارەیەک پارت لە وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکی و ئەفەریقى میوانداری کراون و ژمارەیەک ماددە و بڕگەی پەیڕەوی ناوخۆ هەموار دەکرێنەوە، کە ئەوەی زۆرتر جێی گفتوگۆیە لە نێو ئەندامانی ئەو پارتە ماوەی خۆ کاندیدی کردنەوەی هاوسەرۆکانی پارتەکەیە.
هەروەها لە کۆنگرەکەدا، ئەندامانى سەرکردایەتى و ئەنجومەنى حیزب کە هەمان پلەى مەکتەب سیاسییە، هەروەها هاوسەرۆکان هەڵدەبژێردرێن و 50%ى ئەندامانى سەرکردایەتیش دەگۆڕدرێن.
لە مانگی ئایارەوە هەدەپە ئامادەکاریەکانی کۆنگرەی پێنجەمی دەستپێکردووە، ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی پارتی و هاوسەرۆکانی پارتەکە هەڵدەبژێرن.
لە ساڵی 2012 هەدەپە دامەزرا و هەریەکە لە یاڤوز ئۆنەن و فاتمە گۆک وەک یەکەم هاوسەرۆکانی ئەو پارتە دیاری کران و یەکەمین کۆنگرەی خۆی لە 2013 ئەنجام داوە و کە تیادا سەباحەت تونجەل و ئەرتوغروڵ کورکچوو بە هاوسەرۆک هەڵبژێردران و دوایین کۆنگرەشیان لە ساڵى 2020 ئەنجام دا.
Your Comment