کشانەوەمان لە پڕۆسەی سیاسی رادەست کردنی عێراق نیە بە گەندەڵکاران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رەوتی سەدر جەخت دەکاتەوە کە کشانەوەیان لە پڕۆسەی سیاسی رادەست کردنی عێراق نیە بە "گەندەڵکاران و ئەوانەی سازانخوازن".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح محەمەد عێراقی، کەسایەتی نزیک لە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەكردوە بڕیاری کشانەوەیان رادەست کردنی عێراق نیە بە "گەندەڵکاران و ئەوانەی سازانخوازن"، بەڵکوو گەڕانەوەیانە بۆ ویست بڕیاری گەل و لە داهاتووشدا ئەو بابەتە روونتر دەردەکەوێت.

ساڵح محەمەد عێراقی دەڵێت، سەدر بە کشانەوەی لە پرۆسەی سیاسی "نەیارەکانی گۆشەگیر دەکات، ئەوان کە دژی ساختەکاری هەڵبژاردنەکان مانیان گرت، ئایا ئێستا حکوومەتێک دروست دەکەن کە باوەڕیان وایە بەرئەنجامی ساختەکاری بووە، ئایا ئەو حکوومەتە رەوایەتی دەبێت؟.. ئایا ئیتر ئەنبار و هەولێر بە موشەک دەکرێنە ئامانج؟".

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەگەر رەوتەکەیان بەردەوام بوایە لەسەر داوای پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینە، ململانێی سیاسیی ماوەیەکی دورودرێژ بەردەوام دەبوو بەبێ ئەوەی بگاتە ئەنجام.

ناوبراو دەڵێت: "بۆیە ئێمە بڕیاری کشانەوەمان دا، ئێستاش کە کشاوینەتەوە کەسانی شیعە جێگەی پەرلەمانتارەکانی ئێمەیان گرتەوە، ئایا بەم هەنگاوە شیعە بەهێز بووە یان بووەتە سەرەتایەک بۆ تاڵان کردنی داهاتی گشتی و رێککەوتنی گوماناوی؟.. بۆیە ئێمە گەڕاینەوە بۆ سەر رێگەی راست و دەستبەرداری جیهانی ململانێ بووین".

News Code 6315

Your Comment

You are replying to: .
captcha