بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە وتارێکدا ئاماژەی بەوەدا، "سوورین لەسەر ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی نوێ لە باکووری سووریا لەگەڵ تەواوکردنی کەموکوڕییەکانی ناوچەی ئارام، بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانمان".
ئەردۆغان ئەوەشی وت کە ئۆپەراسیۆنی EFES-2022 سەرکەوتوانە کۆتایی پێهاتووە و وڵاتەکەی چەندین ئەزموونی گرینگی لەوان پرسی تیرۆریزم، کۆچبەران، شەڕ، قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایەتیی بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهێناوە.
باسی لەوەش کرد، لە کۆبونەوەی لوتکه‌ی ناتۆ له‌رێگه‌ی به‌ڵگه و زانیاری و ڤیدیۆوه باس له‌و دەنگۆیانە ده‌که‌ن له‌باره‌ی په‌که‌که و یه‌په‌گه‌وە بڵاوکراونەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، "سبه‌ینێ ده‌چینه ئیسپانیا بۆ لووتکه‌ی ناتۆ و چ شتێک پێویست بێت بۆ ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌مان، ئه‌وه ده‌که‌ین".
ئەمەش دوای ئەوەدێت، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، دەچنە قۆناغێکی نوێی سووریا و ناوچەیەکی پارێزراو بە قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتر دروست دەکەن و هێرش ده‌که‌نه سەر هێزە چەکدارەکانی تەل رەفعەت و مه‌نبەج .
Your Comment