بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی پەلاماردانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیری لە هاوبەشەکانی دەکات لە سەرکۆنەکردنی هێرشە دووبارەبووە مووشەکیەکان کە ئامانجیان هەرێمی کوردستانە، ئەم هێرشانە بۆ تێکدانی سەقامگیریی ئابووری داڕێژراون و بە هەمان ئەندازە ئەم هێرشانە مەبەستیان سنووردارکردنی سەروەری عێراق و چاندنی تۆوی دووبەرەکی و ترساندنە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردوە: "پێویستە لێکۆڵینەوە لەم هێرشانە بکرێت و ئەوانەی بەرپرسن لە ئەنجامدانی ئەم هێرشانە ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە".
نێد پرایس ئاشکراشی کردووە: "بەردەوام دەبین لە پشتگیری کردنی خەڵکی عێراق و لەوانەش هاوبەشەکانمان لە هەرێمی کوردستان لە دژی ئەم جۆرە توندوتیژیە قبوڵنەکراوەدا و بەردەوام دەبین بۆ دۆزینەوەی هەر دەرفەتێک بۆ پشتگیری کردنی ئاسایش و بەرەوپێشچوونی عێراق".
Your Comment