مستەفا کازمی و محەمەد بن سەلمان جەخت لە ڕۆڵی گرینگی عێراق دەکەنەوە لە نزیککردنەوەی بیروڕاکان لە ناوچەکە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمشەو مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری جەددەی عەرەبستانی سعوودی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمشەو بڵاویکردوەتەوە "لەسەردانێکی فەرمیدا، بۆ عەرەبستانی سعوودی، ئەمشەو مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە شاری جەددە و لەلایەن محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیە پێشوازیی لێکرا".

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی نوسینگەی کازمی، هەردوو شاند تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان کردووە، هەروەها باس لە گرنگی پێشخستنی ئەو پەیوەندییەیان داوە لەپێناو بەرژەوەندی هەردوولا، باسیش لە چەند دۆسییەکی هەرێمی و نێودەوڵەتیی گرنگ و چۆنیەتی بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ناوچەکە کراوە".

دەشڵێت، "جەختکرایەوە لەسەر پتەو کردنی لایەنی ئابووری، هەماهەنگی بۆ گەشەسەندنی بەردەوام و بەهێزکردنی هەوڵە دووقۆڵییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانە ئابوورییەکان".

هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر "ڕۆڵی گرنگی عێراق لە نزیککردنەوەی بیروڕاکان لە ناوچەکە و دروستکردنی کەشێکی ئارام بۆ گفتوگۆکان".

News Code 6278

Your Comment

You are replying to: .
captcha