وردەکاریی کۆبوونەوەی لاهوور شێخ جەنگی و سەرۆک وەزیرانی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکى ئەنجومەنى باڵای دادوەریی عێراق؛ لاهور شێخ جه‌نگى ئاشکرای کرد، له ‌شارى به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کۆبووەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهور شێخ جه‌نگى ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ لە شاری بەغدا سەردانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقم کرد، لە دیدارێکدا گفتوگۆمان کرد دەربارەی بارودۆخی عێراق ‌و هەرێمی کوردستان لەڕووی سیاسی ‌و ئابووری و ئەمنییەوە".

ناوبراو دەشڵێت جەختمان کردەوە، "لەسەر خستنەگەڕی هەوڵەکان‌ و پێویستیی گرتنەبەری هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان، بەتایبەت کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم".

جەنگی ئه‌وه‌شى باس کردووه‌، "باسمان لە داهاتی خاڵە سنوورییەکان کرد و دووپاتکرایەوە کە دەبێت خاڵە سنورییەکان کۆنترۆڵ بکرێن ‌و داهاتەکەی بخرێتەوە خزمەت هاوڵاتییان".

لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەربارەی نەوتی هەرێم، لاهور شێخ جه‌نگى ده‌ڵێت: "داوامان کرد بڕیارەکان دادپەروەرانە بن ‌و لە بەرژەوەندیی گشتیی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستاندا بن".

ئه‌وه‌شى وتووه‌: "داواشمان کرد حکوومەتی فیدراڵی‌ و حکوومەتی هەرێم هەوڵی لێکتێگەیشتن بدەن ‌و بە دیالۆگی ڕاستەقینە کێشەکان چارەسەر بکەن، چوونکە لەئەگەری جێبەجێ کردنی یەکلایەنەی ئەو بڕیارانە کێشەکان ئاڵۆزتر دەبن ‌و گرفتی سیاسی‌ و ئابووری ‌و ئەمنی زیاتری لێدەکەوێتەوە".

ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه‌، لاهور شێخ جەنگی له‌گه‌ڵ فایەق زێدان سەرۆکى ئەنجومەنى باڵای دادوەرى کۆبۆته‌وه‌ له‌باره‌ى ئه‌و سکاڵایەى لەماوەى ڕابردوودا لە دادگاى کەرخ تۆماری کردبوو سەبارەت بەدوورخستنەوەى لە هاوسەرۆکایەتى یەکێتى له‌سه‌ر بافڵ تاڵه‌بانى.

News Code 6247

Your Comment

You are replying to: .
captcha