کوردپرێس:
بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمیی کۆبوونەوەکە، شانده‌که پيرۆزبايييان له گۆڕانکارييه‌کانى ئه‌م دواييه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کرد و هيواى سه‌رکه‌وتنيان بۆ ئه‌و فه‌رمانده و پله‌دارانه خواست که له پۆسته‌کانى وه‌زاره‌تدا ده‌ستبه‌کار بوون.
شانده‌که دووپاتى کرده‌وه که "سه‌ردانه‌که‌يان به‌شێکه له به‌رنامه‌ى هاوکارى و هه‌ماهه‌نگيى سوپا له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و ئاماده‌يييان بۆ به‌ره‌وپێش بردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌کان و هاريکارى و هه‌ماهه‌نگيى وه‌زاره‌تى به‌رگريى عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌کانى هه‌رێمى کوردستان، نيشان دا".
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، نێچيرڤان بارزانى سوپاسى کردن و دووپاتى کرده‌وه که سه‌ردانه‌که‌يان په‌يامێکى به‌هێزى پشتگيرى و هاوکارييه و هيواى خواست به چاوى هاوبه‌ش و وه‌ک به‌شێک له سيستمى به‌رگريى عێراقى سه‌يرى پێشمه‌رگه بکرێت که بۆ هه‌مان ئامانج کار ده‌که‌ن، ئه‌ويش پاراستنى وڵات و ئارامى سه‌قامگيرييه.
هه‌ڕه‌شه و جمووجووڵه‌کانى داعش به‌تايبه‌تى له‌و ناوچانه‌ى که جوگرافيايه‌کى سه‌خيتان هه‌يه و له ناوچه‌کانى سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ سووريا، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى ديداره‌که بوو. تيايدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاريکارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان سوپا و پێشمه‌رگه و سوودوه‌رگرتن له پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى کرده‌وه بۆ بنه‌بڕکردنى يه‌کجاره‌کيى داعش.
Your Comment